ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن
یاسین سەردەشتی
151

فایلی کتێب
داگرتن

لیندرت ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن، جولەکەیەکی هۆڵەندیی باڵابەرزی چوارشانەی قژڕەش، کە بە ئەلێکس یان بە لیۆن یاخود لیۆ ئەرۆنسۆن و هەروەها لە ڕۆژنامەکانیشدا بە ئەلێکس هارون ناوی هاتووە، لە 20ی ئەیلولی 1934 لە ئەمستەردام لەدایکبووە. ئەو کوڕی خاتوو سارەنی کۆهین و لیۆ ئەرۆنسۆنە، پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە سێ ساڵان، دایبابی لەیەکتر جیابوونەتەوە. پاشان باوکی لەساڵی 1937 و دایکیشی نۆ ساڵ پاشتر، هاوسەرگیرییان کردۆتەوە. لەساڵی 1943دا، ئەلێکس، لەگەڵ دایک و باپیری (باوکی دایکی)، لەلایەن نازییەکانەوە، لە کەمپی سەرەکیی جولەکە کۆکراوەکانەوە لە  "وێستەربۆرگ "ەوە، بۆ کەمپی "بێرگن-بێڵسن" بەمەبەستی لەناوبردن ڕاگوێزران.

...